له‌ساڵیادی شه‌هید حوسین مه‌نسوور نه‌فره‌ت له‌ گروپی خیانه‌تی 16 ده‌كرێت

خاتوو فەیمە لە یادی سیەمین ساڵۆگەری شەھید سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌ “لیوا حسین مەنسور ” كە لە شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش شه‌هیدبوو، تاوه‌كو ئێستا گومان له‌ شه‌هید بوونه‌كه‌ی هه‌یه‌، ھێرشی توند دەكاتە سەر سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی، بە بێ وەفا و درۆزن وەسفیان دەكات بەرامبەر خاك و قوربانیەكانی خەڵكی كوردستان، ئەو دەپرسیت چیتان كرد بۆ شەھیدان؟ جگە لە تاڵان و خیانەت و دزی و گەندەڵی نەبێت، ھاوكات دەلێت فریای خۆتان كەون یەكێتی لە دەست دەرچووە”.
 
خاتوو فەیمە كۆچەری بە بەرزكردنەوەی قورئانی پیرۆز دوعا دەكات لەو كەسانەی كەركووكیان فرۆشت و ھۆكاری خیانەتی فرۆشتنی خاكی كوردستان بوون، ئیدانه‌ی ئەو ھەماھەنگیە دەكات كە ھۆكار بوو بۆ ھێنانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچەكانی كوردستان”.
شایانی باسه‌، خاتوو فەیمە كۆچەری كە ھاوكات لە بەر بوێری و چاونەترسی بە (فەیمە دەمانچە)ناوبانگی دەركردووە ، ئەو خانمە خاوەن قوربانی و خەباتێكی دووردرێژی شۆڕش و بەرخودانەكانی خەڵكی كوردستانە ، كەس و كاری ئەنفالن و بنەماڵەكەشی خاوەن سەروەری قوربانیدانی دانێكی بێ ھەژماری شۆڕشەكانی كوردستانن.
Back to top button