خشتهی نوێی مووچه بڵاو كرایهوه
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکە دەکرێت.
خشتەکە بەم شێوەیە:
– رۆژی یەكشەممە 4-2-2018 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرێت.
– رۆژی دووشەممە 5-2-2018 مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەكرێت.
– رۆژی سێشەممە 6-2-2018 مووچەی وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری دابەشدەكرێت.
– رۆژی چوارشەممە 7-1-2018 مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەكرێت.
– رۆژی پێنجشەممە 8-2-2018 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.