كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كۆتایی پێهات
به‌گوێره‌ی زانیارهیهكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، عه‌بادی رایگه‌یاندووه، كه پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتووان دیاریکراوه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستانیش به پارێزگا و باكوری عێراق فراكسیۆنه‌كان ره‌خنه‌یان له عه‌بادی گردتووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی تووندی له رێژه‌ی 12ی بودجه گرتووه، به عه‌بادی راگه‌یاندراوه، كه تا سه‌رژمێری نه‌كرێت له‌كوردستاندا، ناتوانرێت رێژه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ش له‌به‌رده‌وامی ئابلۆقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له عه‌بادی گیراوه”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتیش ده‌لێـ”لەسەر ناوهێنانی قەوارەی هەرێمی کوردستان بە پارێزگاکان لە بودجەدا رەخنەمان لە عەبادی گرت و بەڵێنی پێداین کە ئەوە گرفتێک بووە و چارەسەرکراوە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش”پێشنیاز بۆ عەبادی کراوه، کە مووچەی دوو یان سێ مانگی فەرمانبەران بدرێت تاوەکو پرۆسەی وردبینی تەواو دەبێت”.