ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر پاره‌یه‌كی زۆری بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابین كردووه، هه‌ركه‌سێك پرۆژه‌ی هه‌بێت بابچێت وه‌ربگرێت
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاو كردۆته‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا رایده‌گه‌ێنێت، بڕى 25 هه‌زار دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارى له هه‌رێمى كوردستان، جێبه‌جێ بكات”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هاتووه، ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌یان، پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه به كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه بڕى 25 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ركه‌سێكه پرۆژه‌یه‌كی باش به هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر داواى له ده‌رچووانى به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد له‌و پرۆژه‌یه به‌شداربن و ناوى خۆیان له ماڵپه‌رى تایبه‌ت به ده‌رچووانى به‌رنامه‌ى خزمه‌تگوزارى (AEIF)، تۆمار بكه‌ن.