ئێران بۆردومانی ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

خواكوڕك

سوپای پاسدارانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ شەممە 17/9/2016 چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان لەسنووری سیدەكان بۆردومانكرد و تا ئێستاش بۆردومانەكە بەردەوامە.

بەهۆی بەردەوامی بۆردمانەكەوە تائێستا زیانەكانی نەزانراوە، كە بۆردومانەكە چەند گوندێكی سنووری نێوان باشووری كوردستان‌و رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتووەتەوە.

ئێران مانگی رابردووش چەند جارێك بەبیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان سوپای پاسداران ناوچەكانی سیدەكانی بۆردومانكرد، كە زیانی گیانی ‌و مادیشی لێكەوتەوە.

Back to top button