به‌غدا دیموگرافیایی مه‌سیحیه‌كان ده‌گۆڕێت له‌و باره‌یه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێت

خالید ئەلبێرت بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵی گۆڕێینی دیموگرافیایی ناوچه‌ مه‌سیحیه‌كان، هۆشداری تووند ده‌دات، رایده‌گه‌ێنێت” حەشدی شەعبی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی دیموگرافیایی ناوچە مەسیحیەکان بگۆڕێت و ئێستا شیعە دەھێنێتە ناوچەکە و کۆمەڵگای نیشتەجێبوونیان بۆ دروست دەکات و ئه‌مه‌ش له‌ دوای پڕۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ، حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بەردەوام کێشە بۆ مەسیحییەکان دروست دەکات و ڕێگرییان لێ دەکات و سووکایەتییان پێ دەکات و ئێستا پلان دادەنێت بۆ ئەوەی شیعە ھاوردەی ئەو ناوچانە بکات و مەسیحییەکانیش لەو ناوچەیە دەربکات و دیموگرافیای ناوچەکەش بگۆڕێت”.

هه‌ر له‌و باریه‌وه‌، خالید ئەلبێرت بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌” دەستدرێژیکردنی حەشدی شەعبی بۆ سەر مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا بەردەوامە و ئێستا حەشدی شەعبی لە ڕێگەی بەکارھێنانی شەبەک لە دژی مەسیحییەکان ئەوکارە دەکات، ئەوانیش ناخۆشی بۆ مەسیحییەکان دروست دەکەن و زەوی و مڵکی مەسیحییەکان داگیر دەکەن و لە نوێترین کاریشیاندا حەشدی شەعبی بەنیازە دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بەرتڵە دروست بکات و فشار لەسەر مەسیحییەکان دروست دەکەن بۆ ئەوەی ناوچەکە جێ بێڵن و ھەندێک مەسیحییش بە ھۆی ئەو فشارانەوە خانووی خۆیان دەفرۆشن، لەبەر ئەوەی ئەمە پلانێکە دژی مەسیحییەکان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە، بۆ ڕێگری کردن لەو کارەش ئێمە سەردانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێممان کرد و ئەو شتەمان بۆ ڕوون کردەوە.”

خالید ئەلبێرت گوتیشی “ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمیش بەڵێنی دا، ھەرکەسێک بیەوێت زیان بە مەسیحییەکان بگەیەنێت ڕێگری لێ دەکەن و لە بەرامبەری دەوەستنەوە و ھەندێک داواکاریشمان کرد، کە لە ڕێگەی ھێزەکانی ئاسایشەوە ئاسانکاری بۆ مەسیحییەکان لە ناوچەکەدا بکرێت، ئەویش فەرمانی دا کە ئەو ئاسانکارییەیان بۆ بکرێت، لەبارەی جۆری پێشێلکارییەکانەوە، ده‌شلێـ”: “چەندین پێشێلکاری ئەنجام دراوە وەکو سووکایەتیکردن بە ژنانی مەسیحی و ڕێگریکردن لە خەڵک و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و جگە لەوەش، خەڵکێکی شەبەکی شیعە لە مووسڵ و باشووری عێراق دەھێنن بۆ ناوچەکە و نیشتەجێیان دەکەن و کارتێکی سەوزیان بۆ دروست دەکەن، کە خەڵکی ناوچەکەن و سەرەڕای ئەوەش قوتابی لە خوارووی عێراق دێننە زانکۆی حەمدانیە و لەوێ دەخوێنن و خانوویان لەسەر حیسابی خۆیان بۆ گرتوونە، ئەمە ھەمووی بە بەرنامە کراوە بۆ بەشیعەکردنی ناوچەکە.”

هه‌ر سەبارەت بە دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون، ئەو گوتی: “ئێستا پڕۆژەیەک دەستی پێ کردووە لە بەرتڵە و تەندەریشی بۆ کراوە و دەستی پێ دەکەن، کە ئەمەش لای ئێمە قبوڵکراو نییە.”

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی مه‌سیحه‌یه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌شلێـ”خەڵکێکی زۆری مەسیحی گەراونەتەوە، بەڵام بەشێکی ئەوانەی بەرتڵە ترسیان لەگەڕانەوە ھەیە، چونکە حەشدی شەعبی لە ڕێگەی هەندێ شەبەکی شیعەوە کێشەیان بۆ دروست دەکەن، بە گوتەی ئەو بەرپرسەی مەسیحی، پێشتر ژمارەی مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا ١٣٠ ھەزار کەس بوو، ئێستا زۆربەیان گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام بەشێکیان لە ترسی حەشدی شەعبی ناگەڕێنەوە و بەشێکیشیان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.

 

Back to top button