له‌به‌غداوه بڕیارێكیتر له‌دژی هه‌رێم ده‌ركراوه
به‌غدا بڕیارێكیتر له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات و به‌رپرسێكیش له كۆمپانیایه‌كی هه‌رێم كۆمپانیاكانی مۆبایل (ئاسیا‌و كۆڕه‌ك و زین)تۆمه‌تبار ده‌كات له‌وه‌ی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم و به‌هۆی كێبڕكێ (منافسهوه) بڕیاره‌كه‌یان جێ به‌جێكردووه، له‌كاتێكدا بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگ و گه‌وره‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان په‌ك خستووه .
سیسته‌می ته‌له‌فۆنی نۆڕماڵ كه كۆده‌كانی 066 بۆ هه‌ولێرو 062 بۆ پارێزگای دهۆك و 053 بۆ پارێزگای سلێمانیه ، یه‌كێكه له سیسته‌مه كۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژێرخانی گه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاته‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مه‌لیكایه‌تی عێراق كه له‌ئێستادا له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای نهورۆزو كوردتێلهوه به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمپانیای CMC عێراقیه‌وه ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانی سیسته‌می نۆرماڵ راگیراوه له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك (كۆڕه‌ك تیلیكۆم و ئاسیاسێڵ و زین) و به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر هاوڵاتیان له‌وه‌ی نه‌توانن په‌یوه‌ندی به هێڵه‌كانی خزمه‌تگوزاری و فریاگوزاریه‌كان بكه‌ن وه‌ك پۆلیسی فریاكه‌وتن 104 – 114 – 142 – 124 و فریاگوزاری ته‌ندروستی 122 و فریاگوزاری ئاگركوژێنه‌وه 115 و فریاگوزاری منداڵان 116 و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری كۆمپانیاكه .
كۆمپانیای CMC ی عێراقی بیانووی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو له‌وه‌ی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له به‌غدا نه‌بێت ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانی ببڕدرێت و كۆمپانیاكانیتریش ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵی بپچڕێنن .
(فاتیح ئیسماعیل) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆم له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند:” كۆمپانیاكه‌مان مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌یه‌و له‌سه‌رده‌می مه‌لیكایه‌تی عێراقه‌وه ئه‌و كۆدانه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان داندراون ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌غداوه نوسراوێك ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی مۆبایلی هه‌رێم كراوه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان بپچڕێنن و به‌داخه‌وه ئه‌وانیش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گهیاندنهوهو به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كه په‌یوه‌ندی به‌پرسی خزمه‌تگوزاری و فریاگوزاری و نیشتیمانیه‌وه هه‌یه بڕیاره‌كه‌یان جێ به‌جێكردووه “.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆم ڕاشیگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، چونكه دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و فریاگوزاریه گرنگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هێڵانه‌ن و كاتێك ئه‌و كۆمپانیایانه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆدانه راگرتووه ئه‌وا كاری به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت له‌كارده‌كه‌وێت و هاوڵاتیانی هه‌رێمیش زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و بێ به‌ش ده‌بن له‌و خزمه‌تگوزاری و هێڵه فریاگوزاریانه .
وتیشی: كۆمپانیاكان له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن بۆیه نه‌ده‌بوو ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشبڕكێ و منافسه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌و دۆخه‌كه‌یان قۆزتۆته‌وه .
به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ش له‌ئێستادا دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌و خزمه‌تگوزاریه په‌كیان كه‌وتوه‌و له‌كاركه‌وتون و كۆمپانیاكانی كۆڕه‌ك و ئاسیاسێڵ و زینیش بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ن .
ئاشكراشی كرد: حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌وه سكاڵا له‌دادگای فیدڕاڵی عێراقی تۆمار ده‌كات له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی مۆبایلی هه‌رێم ، چونكه ئه‌وه خزمه‌تگوزاریه‌كی گشتیه .