العربی الجدید : 38 هه‌زار به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی عێراقدا هه‌یه‌ و ناچار ده‌كرێن كه‌ گوێ له‌ وتاری مه‌زهه‌بی شیعه‌ بگرن

ڕۆژنامەی ( العربی الجدید) ئاشكرای كردووە بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی بەغدا بۆ مافەكانی مرۆڤ پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ لە بەندینخانەكانی عێراقدا لە ئاستێكی بەرزدابووە لە ساڵی 2017 دا و كە 38 هەزار بەندی هەیە و لە و ژمارەیەش 900 ئافرەتی بەندكراو هەیە.

رۆژنامه‌ی (العربی الجدید) له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژەی بەوەكردووە پێشێلكاریەكانی بەندینخانەكان تەنها دژی بەندكراوەكان نیە، بەڵكو دژی خانەوادەكانیشیان ئەنجام دەدرێت لەكاتی سەردانیان بۆلای كەسوكارەكانیان و ناچار بە سوكایەتی پێكردن و سزای دارایی دەبنەوە.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووە ژمارەی بەندكراوی نێو گرتوخانەكانی عێراق زیاتر لە 38 كەس دەبێت و لەو ژمارەیەش 900 كەسیان ئافرەتن و لە ڕوی خزمەتگوازری و پشكنینی تەندروستیەوە سەرجەمیان پشتگوێخراون.

ئەو ڕاپۆرتە پێی وایە بەپێی پشكنین و ڕاپۆرتی چاودێران دوو خراپترین بەندینخانە لە عێراقدا بریتین لە هەردوو بەندینخانەی ناصریەی ناوەندی لە پارێزگای زیقار و بەندینخانەی حوتی تاجی لە باكوری بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە مامەڵی زۆر ناشیاو دژی بەندیەكان ئەنجام دەدرێت و ڕێگەنادرێت قورئانی پیرۆز بدرێتە بەندیەكان و ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ و ناار دەكرێن بەندیە سونیەكان گوێ لە وتاری ئاینی شیعە بگرن،لەكاتێكدا ڕێگە بە بەندیە شیعەكان دەدرێت بە ئەنجامدانی مەراسیمی ئاینی و مەزهەبی و نوێژی بەكۆمەڵ و ئاسنكاری دیكەی ڕۆژانە.

Back to top button