عه‌لی حسێن : كه‌ركوك داگیر كراوه‌و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات ئاماده‌ن به مه‌رج به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ن.
(عه‌لی حسێن) به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند:” بڕوایان وایه كه‌ركوك داگیركراوه، باره‌گای حزبه‌كان سوپای تێدایه، تا كه‌ركوكیش دۆخه‌كه‌ی ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌شداری كورد له هه‌ڵبژاردندا هیچ مانایه‌كی نییه”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند :” دوو په‌یاممان دایه لایه‌نه سیاسییه‌كان، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه تا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا نه‌كه‌ین، په‌یامی دووه‌میش ئه‌وه‌یه له موسڵ و كه‌ركوك و دیاله، كورد هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌شداری بكه‌ن. بۆیه ئێستاش ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكدا بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك لیست به‌شداری تێدا بكه‌ن”.