سبەینێ بینای سایلۆی سلێمانی دەتەقێنرێتەوە

(رێباز هیوا رەئوف) بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیاكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند “هەموو ئامادەكارییەكان بۆ تەقاندنەوەی سایلۆكە كراوە و پێشتر ئەو ماڵ و كۆمپانیا و دەزگایانەی دەوروبەری ئاگاداركراونەتەوە، هێزە ئەمنییەكان و قائیمقامییەت و پارێزگای سلێمانیش هاوكاری بەڕێوەچونی پرۆسەكە دەكەن”.

سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە باسیان لەوەش كرد، تەقاندنەوەی سایلۆكە لەلایەن كۆمپانیایەكی توركی EGE NITRO لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی ASI ئەنجام دەدرێت، پڕۆسەكەش بەشێوی كۆنترۆڵكراو ئەنجامدەدەن و بە دینامیت دەتەقێنرێتەوە و كاتێكی كەم دەخایەنێت .

لە پرۆسەی تەقاندنەوەی سایلۆكەدا، بڕی یەك تۆن مادەی دینامیت بەكاردەهێنرێت و تێچوی پرۆسەكەش یەك ملیۆن دۆلارە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند بازنەیەكی سەلامەتی بە دووری هەزار مەتر بە دەوری سایلۆكەدا دروست دەكرێت.

لای خۆیەوە (محەمەد گولەر) بەڕێوەبەری كۆمپانیای توركی EGE NITRO راگەیاندوە، كۆمپانیاكەی ئەزمونێكی باشی لەو پرۆسەیەدا هەیە و بەشێوەیەكی سەركەوتو تەقاندنەوەی سایلۆكە ئەنجام دەدەن.
بڕیارە لە شوێنی سایلۆكەش، پڕۆژەیەكی گەورەی گەشتیاری و بازرگانی و نیشتەجێبون بەناوی داون تاون دروست بكرێت.

Back to top button