ئیتر له‌مه‌و به‌دوا ناوچه‌كانی سنوری ریفراندۆمن نه‌ك كێشه له‌سه‌ر
رێكان سه‌باح
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا داگیركراون، له ژێر خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی دا باڵی به‌سه‌ر داكێشراوه له پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، قۆناغێكی تری سه‌پاندووه به‌سه‌ر كورد كه تاوه‌كو ئێستا وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه، بۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام بۆچوونی زاڵ كه ئێستا به‌سه‌رمان دا ده‌سه‌پێت، ته‌نها ئه‌و بۆچوونه‌یه، كه پارتی ده‌یخاته روو، ئه‌ویش داگیركاری ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له قۆناغ و كاتی خۆیدا، تێپهرینێكی تێدا بهێته بوون، له دانووستاندن و چارسه‌ری كێشه‌كاندا، فه‌رزی ئه‌و قۆناغه بكرێت كه كورد جارێكی تر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ئه‌و ناوچانه به‌رێوه ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه بوونى ئه‌و ريفراندۆمهیه، كه كورد له 25ی 9ی 2017، ئه‌نجامی داوه، ئه‌م ناوچانه چیتر له‌ژێر ناوی ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر ناهێته بوون هه‌م له‌رووی یاساییه، هه‌م له‌رووی سیاسیشه‌وه، ئه‌م ناوچانه، ناوچه‌ی ریفراندۆمی كوردستانه، كه تێیدا گه‌لی كوردستان به 93 له‌سه‌دا، ده‌نگی به‌ڵێی داوه به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌ژێر راسپارده‌ی دوو بۆچووندا خۆی ده‌سه‌پێنێت”.
یه‌كه‌م بۆچوون، ئێواره‌ی 25ی 9ی 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وسای هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڤیدیۆیدا، پیرۆزبای له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه، هه‌ر له‌و په‌یامه ڤیدیۆیه‌دا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وسای هه‌رێمی كوردستان گوتی، ریفراندۆم بۆ فه‌رز كردنی ئه‌مری واقیع و سه‌پاندنی سنور نیه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتی، ئێمه ده‌مانه‌وێت بهدانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش، به‌غدا له‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی تێنه‌گه‌یشتوو، هاوشان له‌گه‌ڵ ئێران توركیادا، به‌خیانه‌تی ناوه‌خۆی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌موو به‌هایه‌كی هاوبه‌شی و ته‌وافقی و ده‌ستووری پێشهڵكردوو، به تانك و هێز هاته سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش هه‌موو قسه‌كانی بارزانی له‌باره‌ی گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ عێراق كۆتایی پێهات، هه‌م دۆخه‌كه شتی تری فه‌رز كرد، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌و ناوچانه، به‌دوو رێگا ده‌سپێرێت یان جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 ده‌ستووری عێراق، یان ناوچه‌ی سنوری ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستانه”.
سه‌رۆك بارزانی له ئێواره‌ی 25ی 9ی 2017 گوتی كه ئه‌م ریفراندۆمه بۆ سه‌پاندنی سنور نیه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌گفتوگۆ هه‌موو ئه‌و پرسانه یه‌كڵا بكه‌ینه‌وه، كاتێك تانك و هێز به‌وه‌ڵام هات هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ گفتوگۆ نه‌هێشته‌وه، له ئێستادا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا بۆچوونی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی سه‌پاندنی سنور گۆڕاوه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه حه‌قیقه‌ت و قۆناغه‌كه خۆی به‌سه‌ر بۆچوونه‌كان ده‌سه‌پێنێت، یه‌كه‌م ئایا عێراق تا ئه‌وكاته‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كات، ناوی ئه‌و ناوچانه چی ده‌بێت؟ چونكه پاش ریفراندۆم ئه‌و ناوچانه دوو چاره‌نووسی هه‌یه، پێداگری له‌سه‌ر ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی، یان جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه، كورد چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ی به بوونی كوردستان به‌ستۆته‌وه، بۆیه ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه‌ی ریفراندۆم، كه تێیدا به‌شێك بووه له ریفراندۆمه‌كه، باشترین ناوهێنانی ئه‌و ناوچانه‌یه له ئێستا به‌دواوه”.