پانۆڕامای خیانه‌ت و جاشایه‌تی (كه‌ركوك _شنگال)

باخان عەلی كەریم

زانیاری كه‌متر بیستراو و زانراوی 16-10-2017 !
پیلانه‌كه‌
رێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رانی خیانه‌ت له‌ كه‌ركوك له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك سه‌نگه‌ره‌كان چۆل ئه‌كه‌ن به‌و نیازه‌ی كه‌ حشدی شعبی و (مهدی مهندس) به‌زوترین كات بگه‌نه‌ ناو شاری كه‌ركوك و كۆنترۆڵكردنی رێگای كه‌ركوك هه‌ولێر (شۆراو) به‌و پێیه‌ هه‌موو هێزه‌كه‌ی پارتی له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك پشتیان لێ ئه‌گیرێت ئیتر نه‌ توانای كشانه‌وه‌یان ئه‌بێت نه‌ توانای به‌ هاناوه‌ چونیان ئه‌بێت !
له‌گه‌ڵ كۆنترۆل كردنی (شۆراو )و رێگای كه‌ركوك هه‌ولێر
هیزی دووه‌م (جاش حشد)كه‌ لاهور سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كات و فه‌رمان له‌ قاسم سلیمان وه‌رئه‌گرێت به‌ جاده‌ی قیردا به‌ره‌و هه‌ولیر له‌ كه‌ركوك و مفره‌قی ته‌قته‌قه‌وه‌ بكه‌ونه‌ڕی به‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سه‌عاتێك بگه‌نه‌ هه‌ولیر ،
حیساب بۆ هیزه‌كانی پارتی كراوه‌
نزیكترین هیز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مخموره‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ به‌ سه‌عاتێك ئه‌گه‌ن به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌ی میحوه‌ری مخمور چۆڵ بكرێت له‌و ئاكامه‌شدا له‌ مخموره‌وه‌ به‌ 40 ده‌قیقه‌ حشد ئه‌گاته‌ ناو هه‌ولێر ! یان ئه‌گه‌ر له‌ بادینانه‌وه‌ هێز بهینن ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ دوو كاتژمیری ئه‌وێت و فریای هه‌ولێر ناكه‌ون !یه‌عنی له‌ 16-10 هه‌ولیریش داگیر كراوه‌ !
به‌ڵام بۆچی سه‌ری نه‌گرت
یه‌كه‌م ؛ ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی 16-10 گه‌یشته‌ پارتی كه‌ هه‌ولێر ئامانجه‌
دووه‌م؛ حشد و خیانه‌تكاران به‌ره‌و رووی خۆبه‌خش و جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك بوونه‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پیشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ری یه‌كێتی له‌و ساته‌دا قایل نابن به‌و خیانه‌ت و ته‌قه‌ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی دواكه‌وتنی پیشره‌وی حشد و پارتیش فه‌رمانی دا به‌ به‌په‌له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ پردێ و رۆژئاوای هه‌ولێر و چۆلكردنی سه‌نته‌ری مه‌خمور و كشانه‌وه‌ بۆ به‌رزاییه‌كانی باكوری مخمور !
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هیزه‌كه‌ی (حسین یه‌زدان په‌نا)ده‌لێت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراكه‌ ته‌نها 30 ده‌قیقه‌ كات ماوه‌ بۆ پاشه‌ كشی تاخیر ببن ئه‌گگه‌ری زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ سه‌عاتیكی تر پشتنان بگێریت و مه‌جالی گه‌رانه‌وه‌تان نابیت و هیچ هیزیكی تریش به‌هاناتانه‌وه‌ بیت و ئه‌وه‌نه‌ش شه‌رتان پیی ئه‌كریت تا فیشه‌كتان هه‌بیت دوای ئه‌وه‌ ئه‌بیت ته‌سلیم بن بۆیه‌ له‌ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن بۆ پشتی دوبز
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
له‌ورۆژه‌و رۆژانی دوایی تا شه‌ره‌كانی پردێی ده‌شتی سحیلا كارمه‌ندانی كونسولخانه‌ی ئیران له‌ كه‌نالی (گه‌لی كوردستان)ده‌بن و ئاراسته‌ی راگه‌یاندنه‌كان ئه‌كه‌ن ،
شنگال
زۆرێك له‌ ئێمه‌ (حیده‌ر شه‌شۆ) بیستووه‌ و بینیوه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌
حیده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ شنگال
ئه‌م كابرایه‌ هه‌میشه‌ ده‌روی ئاژاوه‌ گیری هه‌بووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ هیزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمه‌وه‌ ئه‌كرد و ئه‌بووه‌ هاوپه‌یمانیان وه‌ك په‌كه‌كه‌ و پاشان حشد و پاشان درووستكردنی هیز ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستگیر ئه‌كرێت بۆ چه‌ند رۆژێك ئینجا (وازله‌ یه‌كیتی ئه‌هێنیت ) یه‌كێتیش قبوڵی وازهێنانه‌كه‌ی ئه‌كات هه‌مووشی له‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ باس ئه‌كرێت له‌ كۆتایدا له‌ 16-10 ده‌ركه‌وت وازهینانی له‌ یه‌كێتی و بوون به‌ فه‌رمانده‌ی هێزیكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌موی سیناریۆ بووه‌ !! حه‌یده‌ر شه‌شۆ له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ هیزیكی بۆ درووست ئه‌كرێت و پرچه‌ك ئه‌كرێت و له‌ ناوه‌راستی شنگال جیگیر ئه‌كرێت به‌ڵام له‌ 16-10 له‌ شنگال بانگیشتی حشدی شعبی ئه‌كات و شنگاڵ ته‌سلیم ئه‌كات به‌رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ئیستا به‌فه‌رمی مووچه‌ له‌ حشد وه‌رئه‌گرێت و كاندیدی یه‌كێتیه‌ بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق ،
تێبینی له‌ 16-10 له‌ مخمور یه‌كێتی جوله‌ی نه‌كردوه‌ و له‌ باره‌گاكانی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئالای كوردستانی داگرتووه‌ و له‌ حه‌فته‌ی رابردوو له‌ مخمور یه‌كێتی چاوساغی حشد بوون بۆ ده‌ست نیشانگردنی ماله‌ پارتی و كادرانی پارتی له‌و شاره‌ ،!،

Back to top button