هێرشی سوپای تورکیا پێی نایە رۆژی 14مین و ئه‌مریكاش داوایی سنورێك بۆ هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات
دانا وایت یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان رایگهویاندووه، ئه‌مریكا داوایی سنوردانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان له توركیا ده‌كات، ده‌شلێـ”وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی (پنتاگۆن) لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بەردەوامە و لە نیگەرانییەکانی تورکیاش لەبارەی مەترسییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تێ دەگات”.
هه‌روه‌ها ئه‌و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌شلێـ”پنتاگۆن داوای لە حکوومەتی تورکیا کردووە سنوورێک بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکەی بۆ سەر عەفرین، دابنێت، ئاماژەی بەوەش داوە، کە جێیمس ماتیسی وەزیری بەرگریی تورکیا لەو بروایە دایە، هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین خزمەتی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا، ناکات.
شایانی باسه چوارده رۆژ له‌مه‌و به‌ر هێزه‌كانی توركیا و سوپایی سوریای ئازاد، ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ست پێكرد ناوی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی”چلە زەیتوون” كه هه‌ر له‌و كاته‌وه، تۆپخانه‌كانی سوپایی توركیا ئه‌و شاره بۆردوومان ده‌كات”.