بزانه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چی له‌باره‌ی مووچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌لێت
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌مه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، گوتی”هانی حەیدەر عەبادیم دا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێکبکەوێت و هه‌روه‌ها لەبارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەمریکا داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەکات”.
پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، جۆن سولێڤان گه‌رایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هه‌روه‌ها گوتیشی”لەگەڵ عێراق پەیوەندییە ئابوورییەکانمان پەرەپێدەدەین. ئەمریکا ڤیزا بە عێراقییەکان دەدات و ئەمریکا پشتیوانی عێراق دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.
لەبارەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، جۆن سولیڤان گوتی “داوام لە عەبادی کرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات”.