ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرابوو

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین و له‌گه‌ڵ مهسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌وڵێكی بڵاوكرده‌وه‌.‌
له‌ هه‌واله‌كه‌ی مالپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هاتووه‌، ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی٩ـی٢٠١٦، لە سەلاحەدین، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ کرد.

هه‌ر به‌پێی زانیاری ناو هه‌واڵه‌كه‌، لە دیدارەکەدا‌ پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كراوه‌ و باسیش لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ کراوه‌.

لە تەوەرێكی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێگاچارەی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەرانە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە. باسکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Back to top button