عێراق ئه‌مه‌شی له‌سه‌ر كوردستان بڕی
له‌باره‌ی راگرتنی هێڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌لێـ”بەغدا به‌بێ ئاگاداری ئێمە ئه‌و هێله‌ی راگرتووە، ئەگەر بەم نزیکانە هێڵەکان نەکاتەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی راگرتنی هێڵه‌كانی نۆرماڵی ده‌شلێـ” ئەم بڕیارەی بەغدا نایاساییە، چونکە پەیوەندی نۆڕماڵ لە سەردەمی حکومەتی بەعسەوە هەبووە و کۆدەکەش لەو کاتەوە لەلایەن بەغداوه داندرابوو، ده‌شلێـ” ئەگەر لە نزیکترین کاتدا بەغدا بە بریارەکەیدا نەچێتەوە، لە دادگا رێکاری یاسایی دەگرنە بەر، چونكه بەشێکی زۆری دام‌و دەزگاکان ئه‌و هێله به‌كار ده‌هێنن و كێشه بۆ كاروباری هاووڵاتیان درووست ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌ك نەخۆشخانە، پۆلیس، ئاسایش و دەزگا گشتیەکان هێڵی نۆرماڵ بەکار دەهێنن بەردەوام بوونی ئەو بریارە لە رووی مادیشەوه زیانی زۆری دەبێت”.
به‌غدا به‌رده‌وامه له ئابلۆقه خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تا ئێستاش به‌رده‌وامه له ئابلۆقه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لە نوێترین هەوڵی بەغدا له دژی هەرێمی کوردستان راگرتنی پەیوەندی تەلەفۆنی نۆرماڵ بوو لەگەڵ هەر یەک لە کۆرەک و ئاسیا و زین، بەهۆی ئەو بریارەش هاوڵاتیان ناتوانانن لە رێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە پەیوەندی بە هێڵی نۆرماڵه‌وه بكه‌ن و بە پێچەوانەشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گه‌یاندن بە هاولاتیانی هەرێمی کوردستان”.