مالیكی خۆی ئاماده‌ ده‌كات ببێته‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مریكاش چاوه‌روانی عه‌بادیه‌

نوری مالیكی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دا رایده‌گه‌ێنێت، كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كات پاش هه‌ڵبژاردن ببێته‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و پرسی بوونەوە بەسەرۆك وەزیرانی پەیوەندی بەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقەوە هەیە، هه‌روه‌ها نوری مالیكی ده‌شلێـ”ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی ئەوان بوو، زۆرینەی پەرلەمانیان دروستكرد، ئەوە ئەوكات بڕیار دەدات، كە خۆی كاندیددەكاتەوە بۆ سەرۆك وەزیران، یان نا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ میدیاییه‌كان، مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك، ناوچه‌كانی ریفراندۆمی تێدا ئه‌نجام دراوه‌ له‌ئێستادا به‌ پیلانگێریی داگیركراوه‌، وه‌ك مه‌رجی پاڵپشتی داناوه‌ بۆ هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی تا دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكاته‌ه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مریكا ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ له‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری رێكه‌وتن ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ بارزانی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌ركووك، به‌مه‌ش ئه‌مریكا چه‌ندین جاره‌ ده‌یه‌وێت دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكاته‌وه‌ بۆیه‌ جارێکی دیکە ئەمەریکا دەیەوێ پێناسەیەکی دیکە بداتەوە بە کەرکووک و دەڵێ، بە گوێرەی دەستووری عێراق ناوچەی جێناکۆکە، بەڵام ئەمجارە دەنگێک لە ئەمەریکا تا دێت بڵندتر دەبێ و دەڵێن، با ئیدارەیەکی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا و واشنتن دروست بکرێ، تا بە گوێرەی ماددەی ١٤٠ ڕەوشەکە یەکلا دەکرێتەوە، ئەو ئیدارەیە لە ڕووی ئەمنییەوە کەرکووک بەڕێوە ببات”.

لە نوێترین پێشنیازی ئەمەریکا بۆ حەیدەر عەبادی ئاماژه‌ دراوه‌، کە دەبێ کەرکووک ئیدارەیەکی هاوبەشى هه‌بێ له‌ نێوان هەولێر و بەغدا و واشنتندا، هەروەها ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی ئەمەریکا لەخۆ بگرێ. ئەم پێشنیازە دوای ڕووداوەکانی سووریا دێ، کە ئەمەریکا دەیەوێ عێراق هەمان چارەنووسی سووریای نەبێ، بۆیە ئەمەریکا بە جیددی کەوتووەتە جووڵە و دەیەوێ بە زوویی باوەڕ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بێنێ، تا بێتە ژێر ئەو داوایەی ئەمەریکا.

مایکل نایتس، توێژەری سیاسیی ئەمەریکایی، کە پێوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگای واشنتن بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کار دەکات، دەڵێ: لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا ئەمەریکا پێشنیازی کردووە کە دەبێ لە کەرکووک ئیدارەیەکی هاوبەش دروست بکرێ لە نێوان هەولێر و بەغدا و واشنتندا و، ڕێککەوتنێک بکرێ بۆ ئەوەی ناوچەکە ئیدارەیەکی هاوبەش و سەقامگیری هەبێ.

Back to top button