د.یحیی الکوبیسی: ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات كۆتایهێنانه به‌عێراق یه‌كپارچه
له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی الحدث (د.یحیی الکوبیسی) توێژه‌ری عێراقی له‌باره‌ی پرسیارێك كه ئایا ئه‌وه به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات له‌پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌ستووریه؟ ده‌لێـ، بێگومان نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات ده‌ستوری نیه، راسته ریفرندۆم ” هه‌ڵه” بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تره خه‌ڵكی به‌ناوی ده‌ستوور ئابلوقهداوه كه هیچ كات ده‌ستووری نیه، ، چونكه ئه‌وان خۆ نه‌یانگوتووه پاش ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی راده‌گه‌ێنین، گوتوویانه ریفراندۆم ده‌كه‌ین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین بریارێك بوو هه‌موو هێزه‌كان له‌سه‌ر رێكه‌وتبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات ناده‌ستوور و پێشهڵكردنه ده‌ستووره”.
هه‌روه‌ها د.یحیی الکوبیسی ده‌شلێـ، هیچ شتێك نیه له‌ناو ده‌ستووری عێراق به‌ناوی ده‌روازه‌ی سنوری و یان نه‌وت و یان داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات، بانگه‌شی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵدانه بۆ له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شلێـ، عه‌بادی قسه‌كانی و كرداره‌كانی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، له قسه شتێك ده‌لێت و له‌كردار شتێكی تر ده‌كات، ده‌لێـ” عه‌بادی ئابلوقه‌ی خستۆته سه‌ر خه‌ڵكی عێراق له هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قسانه‌ی كه باس له لاواز بوونی بارزانی پارتی ده‌كرێت، د.یحیی الکوبیسی، ده‌لێـ ” من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بارزانی و پارتی به‌لاواز نابینم و ئه‌وان دوو شاریان له‌ده‌سته‌وه، نفوزی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له سلێمانی ده‌گوزه‌رێت هیچ په‌یوه‌ندی به پارتی و بارزانیه‌وه، نیه به‌ڵكو شه‌ره له‌سه‌ر میراسی نفوسی یه‌كێتی و تاڵه‌بانی، بۆیه دۆخه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌خرێته روو”.
ته‌واوی دیمانه‌كه….