به شه‌ش رێگا خۆتان بپارێزن له تووشبوونی نه‌خۆشی گورچیله
له ئێستادا نه‌خۆشی گورچیله یا كلیه یه‌كێكه له نه‌خۆشیه باوه‌كان و به‌شێكی زۆر له مرۆڤه‌كانی ئه‌مڕۆ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن به‌هۆی بێ ئاگای له ته‌ندروستی خۆیان و خۆ نه‌پاراستنیان.”
بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌ن و پڕ ئازاره پێویسته ره‌چاوی ئه‌م چه‌ند خاڵه بكه‌ین:-
• چاودێریكردنی په‌ستانی خوێن به به‌رده‌وامی ،چونكه به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر گورچیله‌كان.
• واز هێنان له جگه‌ره كێشان.
• به كارنه هێنانی حه‌ب و كولاج به تایبه‌ت ئازار شكێنه‌كانی وه‌ك :پاراسیتۆڵ و برۆڤین و ڤۆڵتارین.
• ده‌بێت به‌به‌رده‌وام پشكنین بۆ گورچیله كان بكرێت و چاودێری بكرێن.
• پێویسته له ڕۆژێكدا لیترێك بۆ لیترو نیو ئاو بخورێته‌وه بۆپاك ڕاگرتنی گورچیله‌كان.
• هاوسه‌نگ ڕاگرتنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ،چونكه ده‌بێته هوَی زیان گه‌یاندن به گورچیله‌كان.