میسی له هاوینی داهاتوو ئه‌م یاریزانه دێته ریال مه‌درید
لیۆ میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات.” كه ریال مه‌درید له وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆڵچی ئیسپانی دافید دیخیا له مانجسته‌ر یوناتید مۆربكات.”
راپۆرته رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا و ئینگلیزى ئاشكرایان كردووه.” كه ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه لیۆنێل میسى پێش بینى ئه‌وه ده‌كات گۆلچى ئیسپانى و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد (دافید دىخیا) له مێركاتۆى هاوینه‌ى داهاتوو په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید.
گۆلچى ئیسپانى له خشته‌ى كاره‌كانى ریال مه‌درید دایه زیاتر له جارێك ئه‌و یانه‌یه هه‌وڵى داوه دىخیا په‌لكێشى برنابیۆ بكات ،به‌ڵام تا ئیستا هه‌وڵه‌كانى سه‌رى نه‌گرتووه، یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كانیش زۆر جار ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه ده‌ستبه‌رداری گۆڵچیه‌كه‌ی ببێت.”
رۆژنامه‌ى ئێكسبرێسى ئینگلیزى و پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكرایان كردووه.” كه ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه لیۆنێل میسى پێش بینى ئه‌وه ده‌كات دى خیا له كۆتایى ئه‌م وه‌رزه مانچسته‌ر یونایتد جێبهێلێت هه‌نگاوى داهاتووى خولى ئیسپانیا ده‌بێت و دێته یانه‌ی ریال مه‌درید.