ئاسایشی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی بازگه‌ی دێگه‌ڵه ده‌دات
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بازگه‌ی دێگه‌ڵه روونكردنه‌وه ده‌دات و رایدهگهێنێت.” ئه‌وه‌ی روویداوه به‌هیچ جۆرێك حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن نه‌بووه به ڵكو له ئه‌نجامی شه‌ڕه به‌رد چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.”
پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2/2/2018 له بازگه‌ی دێگه‌ڵه، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان چه‌ند هاووڵاتیه‌ك و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و بازگه‌یه درووست بوو، له‌و باره‌وه، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر،(تاریق نوری) رایگه‌یاند.” كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی نزیکەی 400 کەس زیاتر هاتنە بازگەی دێگەڵە و دەیانویست بەبێ رێوشوێنی یاسایی و پشکنین داخڵی هەولێر بن، وەک ئەوەی بڵاویشکراوەتەوە، ئەو کەسانە خۆبەخش بوون و ویستوویانە لە هەولێرەوە بچنە عەفرین.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر له‌و باره‌وه ده‌ڵێت.” ئەو كەسانە رازی نەبوون بەوەی کاری یاسایی خۆمان بکەین و دەیانویست بەشێوەی فەوزەوی داخڵ بن، بۆیە گرژی دروست بوو و له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك له هه‌ردوو لا به به‌رد بریندار بوون.”
له میانه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر رەتی دەکاتەوە تەقەی راستەوخۆ لەو هاونیشتمانییانە کرابێت و ئەوانەی بریندار بوون برینداری فیشەک بن، به‌ڵكو ده‌ڵێت.” كه تەقەی هەوایی کراوە بۆ بڵاوەپێکردنیان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک تەقەی راستەوخۆ نەکراوە و ئەوانەشی بریندار بوون برینداری فیشەک نین، بەڵکو ئەوان بەردیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکان و ئەوانیش هەر بەو شێوەیە وەڵامیان داونەتەوە و لە هێزەکانی ئاسایشیش بریندار هەن کە بەرد و داریان بەرکەوتووە”.