مانۆرێكی سیاسی له‌لایه‌ن گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی دژی نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ڕێوه‌یه‌

خواكوڕك

ئەمڕۆ شەممە 17/9/2016 به‌شێك له‌ فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‌و بزووتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەكی هاوبەشیان بۆ ئەنجاندانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك راگەیاند، و چاودێرێكی سیاسی نزیك له‌ باڵی بڕیاری ناوه‌ندیش ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندی به‌ پشكی نه‌وتی شاره‌كه‌وه‌ هه‌یه‌‌.

سەرەتای ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرێوەده‌چێت، و بڕیارە بەم نزیكانە پرۆژەكەش له‌لایه‌ن ئه‌م دوو فراكسیۆنه‌وه‌ بدرێته‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئه‌و چاودێره‌ش ده‌ڵێت، پرۆژه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌سه‌ر گرێبه‌ست و رێكه‌وتنه‌كانی نه‌وتی كه‌ركوك كراوه‌ و پێده‌چێت به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان كه‌وتبێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ماوه‌یه‌كه‌ ره‌فتاره‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری ئێستا كه‌ركوك به‌دڵێ هێرۆخان نیه‌ و پێناچی چیتر بیه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ له‌و پۆسته‌ بمێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا.

له‌ قسه‌كانی ئه‌و چاودێره‌ هاتووه‌، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی دروستكردنی سیناریۆیه‌ك كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باڵێكی نێو فراكسیۆنی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆڵی تێدا ده‌گێڕن، به‌هه‌ر نرخێك بێت نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دوور بخه‌نه‌وه‌.

Back to top button