ئه‌مڕۆ…سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی ده‌ستپێكرد
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپایی عێراقی، ئۆپراسیۆنێكی نوێی ده‌ستپێكرد، بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه له سنوری بیابانی پارێزگاى ئه‌نبار به‌ئاڕاسته‌ى سنورى عه‌ره‌بستانى سعودیه.”
له‌و باره‌یه‌وه، (لیوا روكن مه‌حمود فه‌لاحى) فه‌رمانده‌ى كرده سه‌ربازییه‌كانى ئه‌نبار رایگه‌یاندوه.” كه ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى بۆ پاككردنه‌وه‌ى بیابانى پارێزگاى ئه‌نبار ده‌ستپێكراوه به‌ئاڕاسته‌ى سنورى عێراق له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعودیه، له ئۆپراسیۆنهكهش سوپا و پۆلیس و حه‌شدى عهشایهریى و پاسه‌وانى سنور به پاڵپشتی فڕۆكه‌ى سه‌ربازى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش به‌شدارن له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا”.
فه‌رمانده‌ى كرده سه‌ربازییه‌كانى ئه‌نبار، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” ئامانج له‌و ئۆپراسیۆنه خاپوركردنى حه‌شارگه‌كانى گروپى داعشه له‌و سنوره”.