ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌ هۆبه‌ی فریاكه‌وتنی خێراوه‌

هۆبەی فریاكەوتنی خێرا و سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداریەكی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی پێویست هاوكارییان بن.”

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 3/2/2018،  هۆبەی فریاكەوتنی خێرا و سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداریەكی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكەن كە ژمارە نۆڕماڵی فریاكەوتن “122” لەكاركەوتووە.

لە بەشێكی تری ئاگاداریەكە كه‌ كۆپیه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌، هاتووه‌.” كه‌ دوای ڕاگرتنی هێڵەكانی نۆڕماڵ لەسەرتاسەری كوردستان، ئێستا لەجیاتی ژمارە “122” لەكاتی ڕووداوی نەخوازراو و گەیاندنی نەخۆش و پەیوەندیكردن بە ئەمبوڵانس دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە: 07503802007

Back to top button