ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شارێكی گه‌شتیاری له توركیا هه‌ژاند
ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان له شاری بۆرسا كه شارێكی گه‌شتیارییه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش قوربانی هه‌ن و تا ئێستاش دیار نیه زیانه‌كان چه‌ندن.”
بەپێی زانیارییە هه‌واڵییه‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.” به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/2/2018 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز لەسەر پردێکی گەڕەکی ئێریکلی لە ناوچەی یەڵدریمی شاری بورسا لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس، رووی دا و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پۆلیسێك بریندار بووه و چه‌ند كه‌سیكی تر زیانیان پێ كه‌وتووه.
وه‌ك له زانیارییه‌كان هاتووه.” ته‌قینه‌وه‌كه له رێگای بۆمبێکی بە دەست دروستکراوەوە، رووی داوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” كه شاری بورسا شارێکی گەشتیاریی تورکیایە و له سەر دەریای مەڕمەڕە، ساڵانە هەزاران گەشتیار، بە گەشتیارانی کوردیشەوە، سەردانی دەکەن.