به‌ حه‌وت رێگا خۆت بپارێزه‌ له‌ كلۆر بوون و تێكچوونی ددانه‌كانت

کلۆری ددان پرۆسەی تێکشکانی پیکهاتەی ددانە ، سەرەتا چینی یەکەمی ددان کە میانە ” Enamel” کلۆر دەبێ و دواتر دەگاتە چینی دووەم کە عاجە “Dentisn” ، کلۆری ددان ڕوودەدات کاتێک کە چوار هۆکار یەکدەگرن لەیەک کات دا، ئەوانیش بوونی.”ددان، کات، کاربۆهیدرات ( شەکر و نیشاستە) و بەکتریا.”

بەکتریای ناو دەم خواردنەکە هەرس دەکات و دەیگۆڕێت بۆ ترش، پاشان بەکتریا، ترشەکە، پارچە خۆراکیەکە لەگەڵ لیک خۆ لێک دەدەن و پڵاک دروست دەکەن، دوایی پڵاکیش بە دیواری ددان وەدەنووسێت. ئینجا ئەو بەکتریایەی ناو ددان هەڵدەستێت بە شیکردنەوەو تیکشکانی مینای ددان و کلۆری ددان ڕوو دەدات.

بۆ ڕێ گرتن لە کلۆری ددان پێویستت بەم هەنگاو و ڕێنماییانە دەبێت:-

-لەسیستەمی تەندرووستی هەندێک ووڵات دا ئاوی فلۆریدەیتد هەیە کە دەكرێت  سوود بە پێكهاتەی ددان بگەیەنیت.
-هەموو شەش مانگ جاریک سەر لە پزێشکی ددانت بدە بۆ پشکنینی تەواوی ددانەکانت.
-ژەمی هاوسەنگ بخۆ ودوورکەوە لە خواردنی زۆری شیرنەمەییەکان و زوو زوو خواردنی خواردن و خوارندنەوە.
-لەگەڵ پزیشکی ددان تاوتوێی بەکارهینای فلۆراید بکە بۆ بەهێزی پێهاتەی ددانت.

-دەم شۆرەکانی فلۆراییدیان تیدایە سود بە ددان دەگەیەنن، ئەو بنێشتانەی زایلیتۆڵیان تێدایە لەهەندێ لیکۆڵینەوەدا هاتووە بەشێوەیەکی کاتی کلۆری ددان درەنگ دەخەن.

-ددانەکانت ڕۆژانە دوو تا سێ جار بە فڵچەو هەویری ددان بشۆ، ئەویش لە دوای هەر نانخواردنێک و لە پێش نووستنیش کاتێکی زۆر باشە
-کەلێنی نێوان ددانەکانت پاککەرەوە بەبەکارهێنانی داوی ددان و دڵنیابە لە پاک وخاوێنی ئەو شوێنە.

Back to top button