تێكه‌ڵه‌یه‌كی سرووشتی و ساده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی قژیان هه‌ڵده‌وه‌رێ

له‌ ئێستا به‌شێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ بوون له‌و رووه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا جۆره‌ گیراوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێندریت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌ زیادبوون و وه‌ستانی قژ هه‌لوه‌رین.”

به‌م شێوه‌یه‌ تێكه‌ڵه‌كه‌ ئاماده‌ده‌كرێت و پێویستیه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:-

پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەم تێكەڵەیە:

1-زەیتی سیر.

2-زەیتی زەیتون.

3-بڕێكی كەم سیری وردكراو.

ڕێگای ئامادە كردن و بەكارهێنانی:-

1-ئەم پێكهاتانە تێكەڵاو دەكرێت و بۆماوەی 10 خولەك لەناو دەفرێكدا دادەنرێت .

2-ئەم تێكەڵەیە سەرەتا هەفتەی یەكەم بەبەردەوامی ڕۆژانە دەدرێت لەپێستی سەر، هەفتەی دووەم تەنها سێ ڕۆژ دەدرێت لەپێستی سەر،وهەفتەی سێیەم تەنها یەك ڕۆژ بەكاردەهێنرێت.

3-ئەو ڕۆژانەی ئەم تێكەڵەیە دەدرێت لەپێستی سەر ئەوە ماوەی دوو كاتژمێر بەقژەوە دەهێڵرێتەوە دواتر بە شامپۆ خاوێن دەكرێتەوە.

Back to top button