ئێن ئاڕ تی ته‌قه‌ی تێكه‌وت و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
پاش ده‌ستبه‌كاربوونی، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێگ، به‌ڕێوبه‌ری نوێی كه‌ناڵی (NRT) ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و وه‌كو خۆی نووسیویه‌تی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كه‌ناڵه‌كه‌وه نه‌ماوه.”
شه‌وی رابردوو، (مەم بورهان قانع) بەڕێوبەری كەناڵی ( ئێن ئاڕ تی) لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیس بوك نوسیویەتی ” من لە ئەمشەوەوە، وەكو بەڕێوەبەری “ئێن ئاڕ تی”، هیچ پەیوەندییەكی پیشەیی و كارگێڕیی و یاساییم بەم كەناڵەوە نەماوە و لەرێی تەلەفۆنیشەوە، وازهێنانم بە خاوەنەكەی و سەرۆكی دامەزراوەكە راگەیاندوه”.
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كه‌ناڵه‌كه نووسیویه‌تی.” كه من وه‌كو بەڕێوبەری كەناڵی ( ئێن ئاڕ تی) دەست لەكاركێشانەوەی خۆم وەك بەڕێوبەری كەناڵەكە ڕاگەیاندەو دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه كە هیچ پەیوەندیەكی پیشەیی و كارگێڕی و یاسایی بە كەناڵەكەوە نەماوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” كه (مەم برهان قانع) ماوەی چەند مانگێكە وەك بەڕێوبەری نوێی كەناڵی ( ئێن ئاڕ تی) دەست بەكاربووە، له پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری پێشوو ده‌ستی له كار كێشابووه و ئه‌مه چه‌نده‌مین كه‌سی نیو ئه‌و كه‌ناڵه‌یه كه ده‌ست له كارده‌كێشنه‌وه و پێیان وایه كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه نیه گه كهخۆینیان پێوه ماندوو كردووه.
وه‌ك ده‌زاندرێت كه نالی (nrt) له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار كڕین و فرۆشتن و سه‌ودای پێوه كراوه و به‌شێكی زۆر له كارمه‌ند و بێژه‌ر و په‌یامنێره به تواناكانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه به‌هۆی ناڕوونی و ناشه‌فافی له نێو كه‌ناڵه‌كه و قۆرغكاری به‌رده‌وامی له لایه‌ن شاسوار عبدالواحید، كه به قسه‌ی خۆی وازی له كه‌ناڵه‌كه هێناوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئێستاش ئه‌و كه‌ناڵه زمانحاڵ و پێگه‌ی فه‌رمی ناوبراو و چالاكی خۆی و جولانه‌وه‌كه‌ی له‌وێوه په‌خش ده‌كرێت و سپۆنسه‌ری بۆ ده‌كرێ.