عه‌بادی داوای كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات
ئه‌مڕۆ جارێكی تر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتن له سه‌ر پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2018ی عێراق، به‌ڵام فراكسیۆنه كوردییه‌كان بایكۆتی ده‌كه‌نه‌وه بۆ جارێكی تر.”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/2/2018 دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن و گەیشتنە رێكەوتن لەبارەی پرۆژەی یاسای بودجەی (2018) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تاكو ئێستاش فراكسیۆنە كوردستانییەكان سوورن لەسەر یەك هەڵوێستی خۆیان و پێیان وایە ئەگەر گۆڕانكاری لە پشكی كورد نەكرێت، ئەوا سوور دەبن لەسەر بایكۆت كردن و ده‌نگ نه‌دان به پرۆژه یاساكه و كێشه درووست ده‌بێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی گووتن بێ.” لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو جار فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە، تێیدا كورد داواكارییەكانی خستە بەردەست، عەبادیش داوای كردووە كورد لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆبوونەوە بكەن، بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنێك، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك به فه‌رمی رووینه‌داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به زۆرینه بودجه تێپه‌ڕێنن.