پاش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر بارزانی په‌كه‌كه‌ش ده‌ستی كرد به‌دژایه‌تی و هێرش بۆ سه‌ر هه‌ولێر و پارتی

ماوی زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ هاوهه‌ڵوێستیه‌ك له‌ناو ته‌واوی هێزه‌كانی كوردستان هه‌بوو له‌سه‌ر بابه‌تی ئۆپراسیۆنی چل زه‌یتوون بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ته‌واوی جیهانی له‌مه‌ر ئه‌و یه‌كرێزیه‌ بۆ بابه‌تی عه‌فرین پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر راكێشا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ته‌واوی میدیاكانی پارتی نزیك له‌و پارتی رووماڵی رووداوه‌كانی شه‌ری عه‌فرینیان ده‌كرد و هه‌واڵه‌كانیان ده‌گواسته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی، هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین راگه‌یاندوو و داوایی ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی شه‌ڕی كرد، ئه‌مه‌ش سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر یه‌كرێزی گه‌لی كوردستان بۆ بابه‌تی عه‌فرین فره‌وانتر ده‌كرد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا”.

پاش هاوسۆز بوونی بارزانی بۆ عه‌فرین و پاڵپشتی میدیایی پارتی بۆ عه‌فرین، هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌ له‌سه‌ر عه‌فرین، توركیا هێرشێكی میدیایی دژی بارزانی و پارتی ده‌ستی پێكرد و له‌ ته‌واوی میدیاكانی توركیا دا هێرش بۆ سه‌ر كه‌سی بارزانی و پارتی ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ توركیا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌ر كه‌ توركیا هێرشی میدیایی بۆ سه‌ر پارتی و بارزانی ده‌ست پێكرد، گروپه‌ باجكۆكه‌ره‌وه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ باشوری كوردستان كه‌ هه‌ر جارێك به‌ناوێك خۆیان وه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی ده‌ناسێنن، له‌لایان په‌كه‌كه‌ و ده‌ستیان كرد، به‌ هێرش بۆ سه‌ر پارتی و بارزانی و هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش له‌ژێر ناوی رێپێوان بۆ عه‌فرین”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، له‌وه‌ته‌ی هێرشی توركیا ده‌ستی پێكردووه‌، ئێران له‌رێگای سلێمانی و حزبه‌كانی سه‌ر به‌ ئاخونده‌ی قۆم، كه‌ ده‌وڵه‌تی قوڵی ئێرانی پێده‌گوترێت، ده‌ستی كردووه‌ بۆ شێواندنی هاوهه‌ڵوێستی كورد له‌سه‌ر عه‌فرین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ به‌هێز بوونه‌وه‌ی هه‌ستی ناسیۆنالیستی كوردی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت، له‌ هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌ی و ناسیۆنالیستی كوردی بگۆڕت بۆ هه‌ستێكی ئایدۆلۆژی به‌مه‌ش هه‌موو میدیاكانی سلێمانی ، به‌ ئیسلامی و سۆسیال دیموكراتی خسته‌ خزمه‌ت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بابه‌تی سێ ساڵه‌ی ئه‌و شاره‌ی به‌ماوه‌ چه‌ند رۆژێك بزركرد كه‌ مووچه‌ بوو، هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هێناوه‌ سه‌رشه‌قام كه‌ بۆ مووچه‌ش له‌شه‌قام بوون بۆ عه‌فرین، وه‌ك هاوهه‌ڵوێستیه‌ك بۆ عه‌فرین، به‌ڵام به‌مه‌به‌ست و ئامانجی تر”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ پارتی وه‌ك پرسیاری سه‌ره‌كی له‌ خۆپێشاندان و كه‌مپین و به‌یاننامه‌كانی حزب و میدیا و رۆشه‌نبیری شاری سلێمانی ده‌یكرد، ته‌نها ئه‌وه‌ بوو، كه‌ بۆچی بۆ كه‌ركووك و دوزخورماتوو نه‌هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام بۆ عه‌فرین دێن، ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌ بوو كه‌ زۆر خه‌ڵكی خسته‌ ژێر گومانه‌وه‌، له‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ و فرمێسكه‌ درۆینه‌یه‌”.

چاودێرانی سیاسی هه‌روه‌ها ده‌شلێن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی وه‌ك” جه‌میل بایك و دۆرانكالكان و موراد قه‌ره‌یلان، ره‌زا ئالتون” هه‌ره‌شه‌ی شه‌ر بردنه‌وه‌ بۆ ناو توركیایان ده‌كرد، له‌به‌رامبه‌ر هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین، به‌ڵام ئه‌مه‌ نزیكه‌ی 17 رۆژه‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌، هێشتا له‌ناو باكوری كوردستان نه‌ك خۆپێشاندان و كه‌مپینێك نه‌كرا له‌لایان په‌كه‌كه‌ به‌ڵكو تا ئه‌و چركه‌ ساته‌ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ هه‌ره‌شه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌، بێده‌نگیش وه‌ستاون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی عه‌فرین”.

په‌كه‌كه‌ له‌ئێستادا له‌هه‌وڵێكی چڕ دایه‌ كه‌ له‌ناوه‌خۆی كوردستاندا، هاوهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر عه‌فرین بشێكێنت، به‌مه‌ش چه‌ندین جار له‌ میدیاكان هه‌واڵی سه‌رسورهێنه‌ری له‌سه‌ر پارتی و ئه‌نه‌كه‌سه‌ بڵاو ده‌كرده‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سێ به‌شداره‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین، هه‌روه‌ها له‌ ئێستاشدا له‌رێگای گروپه‌ باجوه‌رگره‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌باشور به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ده‌زگای زانیاری، ده‌یه‌وێت له‌ژێر ناوی رێپێوان بۆ هه‌ولێر له‌وێشه‌وه‌ بۆ عه‌فرین ئه‌م هاوهه‌ڵوێسته‌ی سه‌ر عه‌فریش بشكێنێت و له‌ناو ببات”.

له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ دوێنی شه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان گرتووه‌، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خه‌ڵك، سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێـ، نزیكه‌ی زیاد له‌ 400 كه‌س ده‌بوون، زیاتر له‌ 40 بۆ 50 كه‌س له‌ناو ئه‌و به‌ناو گه‌نجانه‌دا، سه‌ر به‌ دژه‌ تیرۆر و لاهور جه‌نگی و بوون و ئه‌وانی تریش سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و چه‌ند گه‌نجێكی سه‌ر به‌ ئاپۆچیه‌كانیش بوون، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌ بوو ببنه‌ هه‌واڵی میدیاكان، به‌ ئامانج هاتبوون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكاندا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر پارتی و هاوهه‌ڵوێستی ئه‌و  پارتی له‌سه‌ر عه‌فرین به‌ئاراسته‌ی تر دا پێشانی بده‌ن، چونكه‌ پێشتر پێیان گوتراوه‌، ئه‌گه‌ر بۆ عه‌فرین ده‌چن، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌رێگا پشكنین  و چاودێری رێكاری یاسایی دابێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌بێ هیچ موڵه‌تێك و هیچ رێگپێدراوێك له‌ ناو شه‌قامه‌كان رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ولێریان له‌خه‌ڵك داخست.

 

Back to top button