ئەمریکا عەبادی بە درۆ دەخاتەوە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق،پێچەوانەی حەیدەر عەبادی دەدوێت و ڕایدەگەیەنێت (وێڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕابردوو کۆتایی هاتنی داعشی ڕاگەیاند،بەڵام هێشتا داعش مایەی مەترسییەو کۆتایی نەهاتوە).
جۆن سۆلیڤان هاوکات دڵنیاییدا لە مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و دەڵێت ئەو هەڵەی لە ئەفغانستان کردمان لە عێراق دووبارەی ناکەینەوە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا ئاماژەیە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەکی دوور مەوداو گۆڕینی هەڵوێستەکانی تایبەت بە عێراق.