ئەم وڵاتە بچوکە دەیان گەنجی بوونەتە داعش بناسه
وڵاتێکی بچوک و دوور،لەسەر دورگەکانی دەریای کاریبی،کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی یەک ملیۆن و سێسەد هەزار کەسە و دەیان گەنجی لەناو داعشدان.
ترینیداد کە وڵاتێکی بچوکەو دە هەزار کم لە ڕەقەوە دوورە لە چونی گەنجان بۆ ناو داعش بۆتە جێگای سەرنجی میدیاکان.
ڕۆژنامەی The guardian لە زاری ڕاهێنەرێکەوە ئاماژە بە ناوی تاریق عەبدولحەق کردووە کە بۆکسێنەرێکی دیاری ترینیداد بوەو دوای پەیوەندی بە داعشەوە کردووە و دواتر لە سوریا کوژراوە لە کاتێکدا ئایندەیەکی گەش جاوەرێی تاریقی کردووە.