ته‌عریب له خانه‌قین گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی پێیان ده‌لێن باركه‌ن و برۆن
له‌پاش خیانه‌تی گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراق له ناوچه‌كانی ” دۆزخورماتوو و خانه‌قین و كه‌ركووك” ده‌ستیان كردووه به ته‌عریب، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێـ”ئەو عەرەبانەی لە سنووری خانەقین و جەلەولا كه پێشتر لەگەڵ داعش بوونە، ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکە و به هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ده‌ڵێن، با تاپۆی ڕه‌شیشیان هه‌بێ، ده‌بێ كورد ناوچەکە چۆڵ بکەن.
له‌و باره‌یه‌وه”عامر ڕه‌فعه‌ت” به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له سه‌عدیه، ده‌لێـ”لە گوندەکانی عەشیرەتی پاڵانی لە ناحیەی جەلەولا، کە نزیکەی١٥ھەزار دۆنم زەوی دەبێت و كورد له‌وێ زۆرینەی تاپۆی رەشی ھەیە، كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی عەرەب كه بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی عێرق ھاتوونەته بۆ سەر ماڵە کوردەکان و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سه‌رباری هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوشارێك كوردانی ناوچه‌كه هێشتا ده‌ستبه‌ردری مڵك و زه‌وییه‌كانیان نه‌بوونه، به‌ڵام گوشارێکی زۆریان له‌سه‌ره. گوتیشی ”كورد له‌وێ هیچ هێزێك نییە رێگری له‌و عه‌ره‌بانه بكات، پێویستە بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارە بکرێت.”
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی به ماڵپه‌ری حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه” هه‌ڕه‌شه له كورد ته‌نیا بۆ زه‌وییه‌كانیان نییه، به‌ڵكو ده‌ڵێن ده‌بێ ماڵەکانیشیان چۆڵ بکەن، ”چەند رۆژێک ده‌بێ چوونەتە سەر ماڵی کادیرێکی ئێمەی پارتی و داوایان لێی کردووە ماڵەکەی چۆڵ بکات، هه‌ڵبه‌ته پاش ھەوڵێکی زۆر وازیان لێی ھێناوە. ده‌یان نموونەی دیكه هه‌ن و ئه‌م ھەڕەشانە لە کورد به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه ئەو زەویانە ھیی كورد خۆیه‌تی و خاوەنی رەسەنی ئه‌وانن، ”پێشتریش کە درابوون بە عەرەب، جارێکی دیکە بۆ کورد گەڕێندرانەوە و عەرەبەکان له به‌رانبه‌ردا قەرەبوو کراونەتەوە، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە ھاتوونەوه و دەیانەوێت داگیریان بكه‌نه‌وه بکەنەوە.”
بەرێوبەری نووسینگەی ماددەی١٤٠ لە خانەقین، عەدنان مەنسووریش له‌و باره‌یه‌وه به‌هه‌مان ماڵپه‌ری راگه‌یاندووه” راستە لە سنووری جەلەولا و لە گونەکانی پاڵانی، عەرەب چوونەتە سەر کوردەکان و ھەڕەشەیان لێ کردوونە. هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریی دا كه ”بەتایبەت عەشیرەتی کروی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن کە پێشتر دەستیان لەگەڵ داعش تێکەڵ کردبوو و چەندین تاوانیان دژی کورد ئەنجام داوه. ئێستا جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە و دەیانەوێت لە رێگەی پارێزگای دیالەوه ده‌ست به‌سه‌ر زەوی و خانووانی كورداندا بگرنه‌وه.”
عەدنان مەنسوور ڕوونیشی کردەوە، ئەو عەرەبانە کە عەشیرەتی کروین، فەوجێکی فریاکەوتنیشیان لە جەلەولا ھەیە، كه چووه‌تە پاڵ رێکخراوی بەدی سه‌ر به میلیشیای حەشدی شەعبی، ”پێویستە رێگرییان لێ بکرێت و رێگە نەدرێت ئەو عه‌ره‌باندنه سەر بگرێت، چونكه گوشار لەسه‌ر کورد بۆ چۆڵكردنی ناوچەکە به‌رده‌وامه.”