ئاسایشی هه‌ولێر كۆسته‌ر بۆ نمه‌ك حه‌رامه‌كانی په‌كه‌كه‌ دابین ده‌كات بۆ عه‌فرین گه‌ر ده‌یانه‌وێت بچن

دوێنی چه‌ند ئاژاوه‌گێرێك له‌ژێر ناوی رێپێوان بۆ عه‌فرین، له‌ دێگه‌له‌ رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێریان داخست و دوایی له‌گه‌ڵ ئاسایشه‌كانی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و پازگه‌كانی هه‌ولێر ده‌بێته‌ شه‌ریان و هێرشی به‌ردی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئاسایشه‌كان، وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو جارێی میدیا حزبیه‌كانی سلێمانی ده‌ستیان كرد به‌ فرمێسك رژاندن و لێدوان و به‌یاننامه‌ و كه‌مپین، له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌رێكی له‌ هه‌ولێر ده‌لێـ” ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت بچن بۆ عه‌فرین، ئه‌وه‌ ئاسایشی هه‌ولێر كۆسته‌ریان بۆ دابین ده‌كات، بۆ چوون بۆ عه‌فرین”.

نیاز حاجی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌ سه‌ر رووداوی دێگه‌لی دوێنی شه‌و كه‌ 400 گه‌نجی به‌كار هێنراوی كوری هه‌ژار بۆ  مه‌به‌ستی گلاوی سیاسی هێنرابوون بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئاسایشی هه‌ولێر و رێگری كردن له‌خه‌ڵك له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر ده‌نووسێت و ده‌لێـ”ئەگەر ئاژاوەگێرنین ، فەرموون ئاسایش هەولێر پاس و کۆستەرتان بۆ دابین دەکات تا بەپێی ئازار نەکێشن بچن بۆ رۆژئاوا ، یان ئەگەر ئەو ٤٠٠ ئاژاوەگێڕەی هاتبونە بازگەی دێگەڵە ئەگەر ئاڵایەکی کوردستانیان پێ بوایە حەقیان بوو گلەیی لە بازگەی دێگەڵە بکەن !.

حاجی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئاخر بەشێکی رێککەوتی نێوان تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران و بەریتانیا بۆ گرتنی دەروازەی فیشخابوور بۆ ئەوە بوو تا پەیوەندی نێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستان بپچڕێت ، بۆئەوەی یارمەتیە سەربازیەکانی ئەمەریکا کە لەهەولێرەوە بۆ رۆژئاوا دەڕوات نەمێنێت ! ده‌شلێـ”ئەوە پێشمەرگەکانی پارتی و بارزانی بوون بەرگریانکرد و خوێنیان بەخشی و ئەو پیلانەگڵاوەیان شکست پێ هێنا کە پێنج دەوڵەت(عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا و بەریتانیا و گروپی خیانەتکارانی ۱٦ی ئۆکتۆبەرو حەشدوحزباللە) دایانڕشتبوو، لەکاتێکدا ئەوانەی ئێستا موزایەدە بە عەفرین و دێگەڵەوە دەکەن رۆژانە هەواڵی گرتنی دەروازەی (فیشخابوور)یان بڵاودەکردەوە و ورەی پێشمەرگەیان دادەبەزاند .

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شنووسێ”ئاخر رێگای عەفرین بەدێگەڵەوە تێپەڕ نابێت ، کەرکوک لێتان نزیکترە ، لەوێ تورکمان و عەرەبەکان دوعایان بۆ سەرکەوتنی تورکیا دەکرد تا عەفرین داگیر بکەوێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەی بۆچی بەقەندیلدا نارۆن ، خۆ لەوێ پەکەکە هاوسنورە لەگەڵ لەگەڵ دوڵەتی تورکیا !

Back to top button