سێوكانی بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ: کاکی وەزیر ئەدی گەندەڵی چیە؟
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی خواكوڕك به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی عه‌بدوستار مه‌جید قادر، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵ،كه خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه به پله‌ی لیوا، بڵاوكرده‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو نووسه‌ر و شه‌قامی كوردی دروست كرد.
سۆران سێوكانی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئیسلامی، لهپۆستێكدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ كه گووتبوی “بەڵێ من بەپلەی لیوا خانەنشینبووم بەڵام کەبووم بەپەرلەمانتار وازم لێهێنا” ده‌نووسێت، “ئێ کاکی وەزیر ئەدی گەندەڵی چیە؟ خۆ هەموو ئەوانەی باسی گەندەڵییان دەکرێت وەک ئێوە خانەنشین بوون بەڵام چانسی ئەوەیان نەبوە ببنە پەرلەمانتار و وەزیر”
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی سێوكانی هاتووه، “واتە گەندەڵێکیتر، چونکە زاوای ئەمیر و ئەمیندار وسکرتێرو سەرۆک و شتی‌تر نەبوون” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت “ئێوەش گەر خزمی ئەمیر نەبوونایە ئەبوو ئێستا لە لادێکەتان جووتیار بوونایە”.