خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر شاری خانەقینی خستووەتە بەردەم پرۆسەی بە عەرەبكردنێكی مەترسیدار

 
كاریگەرییەكانی خیانەتی ١٦ ی ئۆكتۆبەر و فرۆشتنی خاكی كوردستان ھیندە مەزنە رۆژ دوای ڕۆژ ئاسۆیی مەترسی و دەركەوتەكانی روو لە زیادبوون دەكات، دوا بە دوای كەركووك و دووزخورماتوو و مەخمور و شنگاڵ ئەم پرۆسەیە داگیركارییەی حكومەتی عێراق پارێزگای دیالە و بە تایبەت شاری خانەقین و شارەوانیەكانی سنووری ئەو قەزایەی گرتووەتەوە.
 
 
ئەم بڕیارە سەربازییە دوور لە ھەموو یاسا و رێكارێكی دەستووری دەركراوە، بەڵام بە ھۆی لاوازی پێگەی كورد تێكچوونی باڵانسی ھێز و نەبوونی ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، ھاوكات بە ھۆی ھەماھەنگی ھەندێ لایەنی كوردی لە بەر بەرژەوەندییە تەسكەكانیان ھاوكاری ئەو ھێزە داگیركەرانەن و ئەگەری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە سەربازی و شوڤێنیانەی ئاسانتر كردووە.
 
خواكورك وێنەی نووسراوێكی فەرمی(ژمارە: ٢٨/١٩/٩ لە ڕێكەوتی ٢٠١٨/١/٢١ ) ی سەركردایەتی ھێزە وشەكانیەكانی عێراقی دەست كەوتووە كە بە فۆرمێكی فەرمانی ئاراستەی ھێزەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و ھێزە تایبەتەكانی پۆلیسی پارێزگای دیالەی كراوە فەرمانی پێكردوون دەبی ڕێگری بكەن لەو دەست درێژیانەی كراوەتە سەر موڵك و ماڵی حكومەت و ھەڵوەشانەوەی ئەو یەكە نیشتەجێ بوونانەی كە بەبێ مۆڵەتی حكومەتی فیدراڵ دروست كراون،بەڵام برگە مەترسیدارەكەی ئەم نووسراوە سەربازییە لەوەدایە ئاماژە دەكات بە ھەڵوەشانەوەی كونتراكتە كشتوكاڵیەكانی ناوچەكانی جەلەولا و قەرەتەپە و جەبارە كە لێرەشدا مەبەست ئەو كوردانەیە كە دوای پرۆسەی رزگاری عێراق گەڕاونەتەوە بۆ سەر موڵك و مالیان بە سوود وەرگرتن لە جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ دەستووری یان بە بڕیاری دادگای (نزاعات الملكیە).
 
Back to top button