عه‌بادی: گۆڕان و به‌شێك له‌یه‌كێتی و شاسوار و به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵ پێیان گوتووم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرم
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، كه چه‌ند لایانێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان داوایان لێكردوومه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرم چونكه چه‌ند خه‌ڵك وه‌زعی خراپ بێت، له‌ده‌نگدان چانسی سه‌ركه‌وتنیان زیاتره”.
له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند لایانێكی هه‌رێمی كوردستان” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار عه‌بدولواحید” سه‌ردانی عه‌بادیان كردووه، له‌گه‌ڵی دا كۆبونه‌ته‌وه، له دواین دانیشتنیشی له‌گه‌ڵ لایانی كورد عه‌بادی ئه‌مه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئه‌وه ئه‌و لایانانه دۆخیان خراپ ده‌بێت له‌رووی ده‌نگدانه‌وه، بۆیه داوایان لێكردووم كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرم”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئارێز عه‌بدولڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا كردووه”لە میانی دوایین دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە 1/2/2018ی نێوان سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕەخنەی ئەوەیان لێگرتووە کە لە بری ناوهێنانی هەرێمی کوردستان، ناوی پارێزگاکانی هێناوە، ئەوەشی نەشاردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا عەبادی ئاشکرای کردووە، هەندێک لایەنی کوردستان داوایان لێ کردووە، مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت. گوتیشی: “عەبادی دەڵێ لایەنەکان داوایان کردووە مووچە ڕاستەوخۆ بۆ پارێزگاکان بنێردرێت، بەو بیانووەی لە هەرێمی کوردستانەوە نادرێت بە خەڵک”.
هه‌روه‌ها ئارێز عه‌بدولڵا ئەوەشی ڕوون کردەوە کە داوای لە عەبادی کردووە، ناوی لایەنەکان ئاشکرا بکات، بەڵام ناوەکانی ئاشکرا نەکردوون.