ماڵپه‌ره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار نهێنیه‌ك له‌باره‌ی ئاڵا ئه‌سه‌دی ئاشكرا ده‌كات

ماڵپه‌ری چاودێری نیوزی سه‌ر به‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ هه‌واڵێكدا نهێنیه‌ك له‌باره‌ی ئاڵا ئه‌سه‌دی ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاڵا ئه‌سه‌دی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان كۆمه‌به‌وه‌”.

ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌لێت بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌لایان عه‌بادی یه‌كه‌م جار له‌به‌ر ئاڵا ئه‌سه‌دی بووه‌، ده‌شلێـ”پاش ئەوەی لە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكە لەلایەن سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆڵراوەتەوە، دەركەوتووە ئاڵا ئه‌سه‌دی، بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی وتوە، “ئەگەر لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆببیتەوە، فراكسیۆنەكانی  شیعەو سوننە، لێت نیگەران دەبن”.

ماڵپه‌ره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌شلێـ”ئەم هەوڵەی ئاڵا ئه‌سه‌دی، دەرخەری ئەو راستییەیە كە هێشتا كەین‌و بەین لە نێوان چەند كەسێك‌و لایەنێك لە حكومەتی عێراق‌و كوردستان ماوە بۆ ئەوەی ببنە كۆسپی بەردەمی چارەسەركردنی كێشەكان.

Back to top button