میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەنێو خۆیاندا بوو بە شەڕیان و قوربانی هەیە

دوای ئەوەی داعش بەشێكی عێراقی داگیركرد, لەسەر بنەمای تائیفی و بە فەتوای مەرجەعی باڵای شیعە حەشدی شەعبی دامەزرا كە دەیان گرووپ و حزبی جیاوازی چەكدار لە نێو خۆیدا كۆدەكاتەوە, كە تەنانەت بەشێكی زۆریان لەگەڵ یەك لەسەر زۆربەی پرسەكان ناكۆكن, سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، دوو گروپی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە شاری شەرگات، بوو بەشەڕە تەقەیان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕای گەیاند: “ئەمڕۆ دوو گروپی سەر بە حەشدی شەعبی لە شاری شەڕگات لە سنووری پارێزگاكە، بوو بە شەڕیان, قوربانی هەن ژمارەیەكیان بریندار بوونە”.

ئاشكرای كرد، گروپی یەكەمیان سەر بە (وەحیدە جومەیلی)یە و گروپی دووەمیش بریتی بوو لە لیوای 51 بە فەرماندەیی شێخ عەشم سەبهان”.
بەهۆی بوونی میلیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی لەناو شارەكان، سەرباری ڕزگاركردنیان و ڕاگەیاندنی سەركەوتنی كۆتایی بەسەر داعش لە لایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵەوە پێش سێ مانگ، تائێستاش بەشێكی زۆر لە ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە بۆ ماڵەكانی خۆیان.

Back to top button