هەرێم لەسەر راگرتنی هێڵی نۆرماڵ هەڕەشە لە بەغدا دەكات
بەبڕیاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق پەیوەندیكردن لەنێوان هێڵی نۆرماڵ لەهەرێمی كوردستان و هەرسێ كۆمپانیای مۆبایل لەسەرتاسەری عیراق راگیراوە، بەهۆكاری ئەوەی هەردوو كۆمپانیای نۆرتێل لەهەولێرو كوردتێل لەسلێمانی كە هێڵی نۆرماڵ لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەدەبەن، مۆڵەتی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراقیان نییە.
(كاروان رەزا) بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندن لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگهیاند: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق لەو نوسراوەیدا كەوتۆتە هەڵەوە، بەپێی دەستوورو یاسا پێویست ناكات ئەو دوو كۆمپانیایەی كاری نۆرماڵ لەهەرێمی بەڕێوەدەبەن، مۆڵەت لەدەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق وەربگرن.
ههروهها ( كاروان ڕهزا ) ڕاشیگهیاند : “ئەو نوسراوە سەرباری ئەوەی زیان بەكۆمپانیاكانی مۆبایل دەگەیەنێت، بەهەمانشێوەی زیانی بۆ هاووڵاتیانی هەیە، یەكێك لەهەڵە گەورەكانیش ئەوەیە، حاڵەتەكانی (115، 122، 106، 104، 100) هەموو پچڕاون و هاووڵاتیان ناتوانن پەیوەندییان پێوەبكەن، ئەمەش كێشەیەكی زۆر دروست دەكات”.
سەبارەت بەوەی ئایا هیچ وادەیەك دیاریكراوە بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی نۆرماڵ، كاروان ڕهزا بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندن لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم دهڵێت : “نووسراوێكمان ئاڕاستەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق كردووەو داوامان كردووە ئەو هەڵەیە چاكبكەنەوە، ئەگەرنا لەدادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكەین و هەر زەرەرو زیانێك لەهاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی هەرێم بكەوێت، دەكەوێتەسەر دەستەی پەیوەندییەكان و راگەیاندن و هەرسێ كۆمپانیای مۆبایل”.
دهشلێت : “دەستەی راگەیاندن و و پەیوەندییەكانی عیراق دەیەوێت هەموو دەسەڵاتەكانی پەیوەندی لەسەرتاسەری عیراق بخاتەژێر دەسەڵاتی خۆیەوەو هۆكاری دەركردنی نووسراوەكەش بۆ ئەو مەبەستەیە، بەڵام هەڵەیان كردووە”.