حكومەتی زۆرینە لە عیراق پێكدەهێنرێت

حزبی دەعوە لەدوای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بەنیازە حكومەتی زۆرینە پێكبهێنێت و كۆتایی بە سیستمی موحاسەسە بهێنێت، كە لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە كاری پێدەكرێت.
(نوری مالیكی) ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی، ئەمڕۆ 3ی 2ی 2018 لەوتەیەكدا لە كۆنگرەی عەشیرەكانی سنووری پارێزگای كەربەلا، رایگەیاند:” پێویستە لەمەودوا حكومەتی عیراق لەسەر بنەمای زۆرینەی سیاسی بەڕێوەببرێت”.
مالیكی رەخنەی توندیشی لە سیستمی موحاسەسەی حوكمڕانی گرت و بە هۆكاری بڵاوبوونەوەی گەندەڵی وەسفیكردو دهڵێت: ئەو جۆرە حوكمڕانییە، درێژكراوەی فیكری تیرۆریستییەو نابێ بەردەوام بێت.
ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە هۆشداریشی لە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنە گشتییەكەی مانگی 5ی ئەمساڵ دا و وتیشی: دواخستنی پرۆسەكە وڵات دەخاتە بەردەم بۆشایی سیاسیی، كە ئامانج لێی وێرانكردنی عیراقە.