مهرزی تهوێڵه – شۆشمێ دادهخرێت
سبەینێ مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە لەلایەن پاسەوانی سنووری ناوچەکەوە دادەخرێت، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەش رایدەگەنێت: ھۆکاری داخستنی مەرزەکە نازانین و ھیچمان پێنەوتراوە.
(حەمید بارام) بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە رایگەیاند: لەلایەن پاسەوانی سنووری ناوچەکەوە ئاگادار کراینەوە سبەینێ 3ی 2ی 2018، سەرجەم مەرزە لاوەکییەکان دادەخرێن، لەم سنورەی ئێمە مەرزی (تەوێڵە – شۆشمێ)ی تێدایە.
سەبارت بەپابەندبوونیان بەو بڕیارەوە (حەمید بارام ) ڕاشیگهیاند: “پاراستنی سنوورو مەرزەکان لەئەستۆی پاسەوانی سنوورە کە ئەوانیش سەر بەحکومەتی عیراقن، ئێمە ھیچ دەسەڵاتێکمان نییە تا پابەندی ئەو بڕیارە نەبین”.