نوری حه‌مه عه‌لی : به مەرجێک پارتی بەبێ ھێز دەچێتەوە کەرکوک ،هێزه‌كانی عێراق بچنه ئه‌ودیوی حه‌مرین
دوای كشانه‌وه‌ی هیزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی له كه‌ركوك و راده‌ستكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه به پۆلیسی فیدڕاڵی، ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان مەرجی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات.
(نوری حەمەعەلی) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: تا ئێستا به فه‌رمی هیچ پلانێك بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە داگیركراوەكان نییە، تەنیا چارەسەر ئەوەیە ئەمریكا گوشار بخاتە سەر بەغدا تا رەوشی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە”.
سه‌باره‌ت به مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركوك، نوری حەمەعەلی ڕاشیگه‌یاند:” هه‌ڵبه‌ته بە مەرجێک پارتی بەبێ ھێز دەچێتەوە کەرکوک، ئه‌گه‌ر ھێزەکانی عێراقیش بچنەوە ئەودیو چیای حەمرین و ھیچ لایەنێک ھێزی چەکداری نەبێ لە کەرکوکدا “.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئەوەی له ئێستادا دۆسیەی ئەمنی كەركوك رادەستی پۆلیسی فیدراڵی كراوە و هیزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی لەو شارە كشاونەتەوە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاشكرای ده‌كات” لەوە دەچێت ته‌نها جلەکانیان بگۆڕن، بەڵام ھەمان میلیشیای حەشدن لەنێو کەرکوک، ئەوەی دەوترێ حەشد کشاوەتەوە لەنێو کەرکوک دورە لە راستییەوە”.