یەكێتی لەپارێزگای سەلاحەدین لەگەڵ لیستێكی عەرەبیدا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەپارێزگای سەلاحەدین یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ لیستی “الجماهیر” ی عەرەبی بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ماڵپەڕی “عین العراق نیوز”ی ڕاگەیاند: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاریداوە لە پارێزگای سەلاحەدین لەگەڵ لیستی “الجماهیر”ی عەرەبی بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن كە ئەو لیستە لەلایەن “ابو مازن” پارێزگاری ئێستای سەلاحدینەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.
جێگای ئاماژەبۆكردنە بڕیارە لەڕۆژی 12-5-2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت .