هێزێك خاكی خۆی نەپارێزێت چۆن خاكێكی تر دەپارێزێت
دانا مەنمی
(1)
ڕۆحی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كه‌ركوكه ،باره‌ته‌قایی هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان بۆ عه‌فرین له پێناو كه‌ركوكدا بووایه و‌ئێستا خۆمان حاكمی خۆمان بوین ،نه‌ك زیندانی كردنی رۆح و هه‌ست و نه‌ستی كوردایه‌تی و شكاندنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یمان ،ڕاسته عه‌فرین شارێكه پره له وه‌زه‌و ئیراده‌و خۆبه‌خشین وڕاسته عه‌فرینیان پاراست ،نه‌یان فرۆشت ،كه‌متر له شه‌وێك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گه‌وره‌ترین زیانی به‌پرۆسه‌ی سیاسی و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان هێنا ،ته‌نانه‌ت ئامانجه ره‌واكانی خودی یه‌كێتیه‌كانیشی له گۆڕنا ،ئێستا چۆن له ڕوتان دێت بڵێن گەر عەفرین پێویستی بێت ئامادەین هێز بنێرین!
ئاخرهێزێك خاكی خۆی نەپارێزێت چۆن خاكێكی تر دەپارێزێت.، ئه‌وه‌ی لەكەركوك ڕوویدا بێ دەسەڵاتی‌و بێ جورئەتی پێشمەرگەو كوردایەتی نەبوو،به‌ڵكو خیانه‌ت و نه‌بوونی سه‌ركرده‌و پێشڕه‌و بوو،گومانێكم لەوەنییە كە پێشمەرگە توانا‌و هێزی لە ڕادەبەدەریان هەیە و ئوستوره‌ی دڕه‌نده‌ترین و خوێنمژترین و وه‌حشیترین هێزی تیرۆر‌و ته‌كفیری داعشیان ورد‌و خاش كرد‌و پڕن لە ئیرادەو خۆڕاگریی ،گه‌ڵانی دونیا به ملیۆنان شه‌هیدیان به‌خشیوه له پێناو پاراستن و مانه‌وه له خاكه‌كه‌یاندا ،ئاخر له ده‌ستدانی خاك له ده‌ستدانی خودی مرۆڤه ،كورد بەردەوام قوربانی دەستی زلهێزەكانی جیهان بوە، بەردەوام لەكۆتاییدا پشت لە كورد كراوە، دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ تا ئەمڕۆش بۆ كورد دوو درۆی گەورەبون، چونكە بە بەرچاوی دونیاوە كوردكوژی كراوەو دەكرێت.
(2)
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ساڵی 1996 وه هاوكێشه‌ی سیاسی له ده‌ستداوه ، هه‌رچه‌نده‌نده هه‌وڵ ئه‌دات ته‌رازوی سیاسی هاوسه‌نگ بكاته‌وه بۆی ناكرێت ، له‌ماوه‌كانی ڕابردوو هاوپه‌یمانیه‌تی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و چوارقۆڵی له‌گه‌ل ( بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حیزبه عێراقیه‌كان ) به‌سه‌رپه‌رشتی (سوله‌یمانی و عامری ) ته‌رازووه‌كه‌ی لاسه‌نگ نه‌كرده‌وه ،به ئێستاشه‌وه زۆربەی زۆری سەركردایەتی یەكێتی بە كادیرە دیارەكانیشەوە لە سەنگەردان بۆ ئەوەی بزانن چۆن دژایه‌تی و تۆڵه له پارتی بكەنەوە، ئاخر له دوای ڕوداوه‌كانی 31ی ئاب كاردانه‌وه‌و په‌رچه‌كرداری پارتی له یه‌كێتی ته‌رازوهاوسه‌نگی هێزی له گۆره‌پانی سیاسی‌دا گؤڕی .
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كردی خیانه‌ت بوو له پێناو گۆرین و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز، هه‌ربۆیه‌شه یه‌كێتی كوت و كوێرانه‌و تاكڕه‌وانه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌بری پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی كوردستان ،دوور له شیعاراتی درۆینه كه‌متر له شه‌وێكدا له %48 خاكی هه‌رێمی كوردستان و له %75 داهاتی خاڵه‌سنورییه‌كان و كێڵگه نه‌وتییه‌كان ڕاده‌ستی وه‌حشیترین هێزی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كرد، سه‌رباری قوربانیدان و شكاندنی ئیراده‌و شكۆی كوردایه‌تی و كوردبونمان به‌درێژای مێژوو یه‌كێتی لەكوێ بۆی كرابێت شەڕی پارتی كردووه‌و له كوێشدا بۆی نه‌كرابێت له كوچك گه‌رمتر له پارتی پارتی‌تر بووه .