ئاژاوه‌گێڕه‌كانی خوورماتوو ئاشكرابوون

خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 17/9/2016 هه‌واڵێك بلاوبوه‌وه له‌باره‌ی داخستنی باره‌گاكانی گروپێكی شه‌كداری شیعه به‌ناوی (عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق)، به‌پرسێكی پارتی له‌و شارۆچكه‌یه رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانێك له به‌غداوه، دوو سەرکردەی سەربازیی حەشدی شەعبی دەستگیر کراون.
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری خوورماتوو ده‌ڵێت، “بە بڕیارێکی نووسینگەی قەیس بن عەلی، فەرماندەی گشتی هێزی (عەسایبی ئەهلی هەق)، هێزێکیان لە بەغداوە ناردووە بۆ شاری خورماتوو، دوو بارەگای سەرەکیی خۆیان لەو شارە داخستووە و هەردوو بەرپرسی گەورەی عەسایب لە شارەکە بە ناوەکانی حەسەن کەریم و حوسێن کەریم، دەستگیر کراون و بردویانن بۆ بەغدا”.
ئەحمەد شێخ لەنگەر، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی لە خورماتوو، به باسنیوزی راگه‌یاندووه، “دوای دەستگیرکردنیان بۆمان دەرکەوتووە کە ئەم گرووپە دەستیان لە تیرۆر و ئاژاوەکانی ناو خورماتوودا هەبووە”.
له قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسی پارتی هاتووه، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سەرکردانەی حەشدی شەعبی، بۆ کێشەی ناوخۆیی ئەو هێزەی شیعەکان دەگەڕێتەوە. دەشڵێت: “ئێمە وەک پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری خورماتوو، لە ڕووی ئەمن و ئاسایشەوە، هێزی ئاسایشی ئێمە و یەکێتی پابەندن بە دادگا و بڕیارەکانی دادگاوە”.