له‌سه‌ر عه‌فرین ماكرۆن په‌پوه‌ندی به ئه‌ردۆگانه‌وه ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی میدیاکانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئێوارەی رۆژی شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، له باره‌ی دۆخی عه‌فرین و شه‌ڕی ئه‌و ناوچه‌یه.”
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئۆپەراسیۆنی عەفرین و لووتکەی سوچی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو ووڵات تاوتوێ‌کران، و هه‌ر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا (ئەردۆگان) ئاماژەی بەوەکردووە.” کە تورکیا چاوی لە خاکی ھیچ وڵاتێک نییە و جەختیشی لە لەناوبردنی پەیەدە و یەپەگە و داعش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا کردووەتەوە.
ئەردۆگان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە زانیاریی بە ماکرۆن داوە و رایگه‌یاندوه.”كه پەیەدە ویەپەگە بە مووشەک ھێرشدەکەنە سەر شارەکانی ھەتای و کیلیس”.