ئاگادارییه‌ك له‌ پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان

پاش ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی  رابردوو حكومه‌تی عێراقی،هێله‌كانی نۆرماڵی له‌ هه‌ولێر راگرت و په‌یوه‌ندییه‌كردن به‌ پۆلیس بۆ هه‌ر رووداوێك له‌ رێگای ژماره‌كانی نۆرماڵه‌وه‌ وه‌ستێندرا، له‌و باره‌وه‌ پۆلیس روونكرده‌وه‌ ده‌دات.”

پۆلیسی هه‌ولێر، له‌ ئاگاداریینامه‌یه‌كدا، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ ئیدی كار به‌ ژماره‌ (104) ی پێشوو ناكرێت و په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ هۆی راگیرانه‌وه‌.”

دەقی ئاگاداریەكەی پۆلیسی هه‌ولێر:-

ئاگادارییەك بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر
دوای ڕاگرتنی هێلەكانی نۆرماڵ لەسەرتاسەری كوردستان، لە ئێستادا بۆ هەر كێشەو گرفت و ڕووداوی نەخوازراو پەیوەندی كردن بە پۆلیس پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بكەن.

0750 678 11 99
07504460104
وەتسئەپ و ڤایبەریشیان لەسەرە

Back to top button