تۆتنهام رازی بوو هاری كین بدات به ریال مه‌درید
له دوا هه‌واڵی ریال مه‌درید بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یاریزان هاری كین، یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزى رازیه ده‌ست به‌ردارى تواناكانى ئه‌ستێره‌ى ئینگلیزى و گۆلكارى یانه‌كه‌ى بێت، له پێناو بونیاد نانه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ى بۆوهرزى داهاتوو.”
له‌و باره‌وه، رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى) ئاشكراى كردوه.” كه سه‌رۆكى تۆتنهام (دانیال لیفى) باش ده‌زانێت هێرشبه‌رى ئینگلیزى ئاماده‌یه په‌یوه‌ندى بكات بهریال مه‌درید ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر یانه‌ى مێره‌نگى راسته‌وخۆ گفت و گۆ له‌گه‌ڵ بكات و ده‌سته‌واره‌یه‌كى باشیان پێشكه‌ش بكات ئه‌وا ئاماده‌ن ده‌ست به‌ردارى تواناكانى هێرشبه‌رى ئینگلیزى بن بۆ یانه‌ی مێرنگی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه.” كه لیفى ئاماده‌یه ده‌ست به‌ردارى كین بێت به‌برى (200)ملیۆن یۆرۆ ، برواى وایه تواناكانى هێرشبه‌رى ئینگلیزى هاو شێوه‌ى تواناكانى یاریزانى به‌رازیلى نیمار داسێلفایه كهبهبرى (222)ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى پاریس سان جێرمان.
سه‌رۆكى تۆتنهام ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ گفت و گۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید بكات ،نایه‌وێت سیناریۆى گواستنه‌وه‌ى لۆكامۆدریچ دووباره بێته‌وه ،له پێناو فشار دروست كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى به‌شدارى یه‌كه‌ى مه‌شقى یانه‌كه‌ى نه‌كات.