حه‌شدی شه‌عبی دوو لاوی كوردی له‌ كه‌ركوك فڕاند

ئێواره‌ی دوێنێ، له‌ شاری كه‌ركوك، به‌ بێ هیچ تۆمه‌ت و كێشه‌یه‌ك، دوو لاوی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستگیركران و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌نه‌ته‌وه‌.”

به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی ئه‌منی، له‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌، ئیواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی  له‌گه‌ڕه‌كی عروبه‌ی شاری كه‌ركوك له‌كۆڵانی كاكه‌ییه‌كان دوو لاوی كورد به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ڕه‌شید – محه‌مه‌د حسێن عه‌لی) كه‌وا له‌ كافتریایه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كارده‌كه‌ن له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی گروپی عه‌سائب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق هه‌ردووكیان ده‌ستگیر كران، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پێشتر خاوه‌ن كافتریاكه‌ كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ و له‌ئێستادا له‌ شاری كه‌ركوك نه‌ماوه‌.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” هۆكاری ئه‌م ده‌ستگیركردن و سوتاندن و ماڵ وێرانكردن و خاك له‌ده‌ستچوویه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ به‌شێك له‌ یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا و 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت به‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراقی به‌ رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر و له‌و رۆژه‌شه‌وه‌ تا ئێستا كوردبوونیش قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێكی هه‌بووبێ بۆیان جگه‌ له‌ سودی مادی و كه‌سی بۆ چه‌ند كاڵفام و نه‌زان و هه‌رزه‌سیاسیه‌ك، به‌ گوته‌ی.” جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی، كه‌ل ه‌ دوای خیانه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌یان پێكرد.

Back to top button